لە سنوورى بەردەڕەش
ئەو منداڵەى کەوتە ژێر ئۆتۆمبێل و گیانى لەدەستدا کەسوکارەکەى لە شۆفێرەکەى خۆشبوون
وریا فەتاح
کەسوکارى ئەو منداڵەى دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ لە لە سنوورى کۆمەڵگەى بشیریان لە قەزاى بەردەڕەش، کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلەوە و گیانى لەدەستدا، لە شۆفێرەکە خۆشبوون.
نابێت بە دەستگیرکراوى رۆژووەکەى بشکێنێت
نزیک کاتژمێر 3ـى دوانیوەڕۆ، کچێکى نزیک تەمەن سێ ساڵان بەناوى لیڤەر ئیبراهیم، لە سنوورى کۆمەڵگەى بشیریان کەوتووەتە ژێر ئۆتۆمبێلک و دەستبەجێ گیانى لەدەستدا.
کچەکە ناوى لیڤەر ئیبراهیمە و تاقانەى باوک و دایکییەتى
حیکمەت ئەحمەد، مامى لیڤەر لەبارەى رووداوەکە قسەى بۆ 964 وت،” رووداوەکە جەرگبڕبوو، بەڵام خوا پێی داین و خوداش لێى سەندینەوە”.
دەشڵێت: باوکم هەر زوو بڕیاریدا، لە شۆفێرەکە خۆشبین، هەرچەند شۆفێرەکە خۆى رادەستى پۆلیس کردووە، بەڵام ئەوە قەزا و قەدەرە و باوکم بڕیاریداوە لێى خۆش بێت و وتویەتى نابێت بە دەستگیرکراوى بەربانگ بکاتەوە.