سنوورى بەردەڕەش
منداڵێک کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلێک و گیانى لەدەستدا
964+
وریا فەتاح
لە سنوورى کۆمەڵگەى بشیریان لە قەزاى بەردەڕەش، ئۆتۆمبێلێک منداڵێکى سێ ساڵانى خستە ژێرەوە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا.
رووداوەکەى نزیک کاتژمێر 3ـى دوانیوەڕۆ روویداوە، ئەوەش دواى ئەوەى کچێکى تەمەن دوو بۆ سێ ساڵان بەناوى لیڤەر ئیبراهیم کەوتە ژێر ئۆتۆمبێل و دەستبەجێ گیانى لەدەستداوە.
حیکمەت ئەحمەد مامى لیڤەر لەبارەى رووداوەکە قسەى بۆ 964 وت،”لەسەر ئیشبووم کە تەلەفونیان بۆکردم، تا گەیشتم بە نەخۆشخانە گیانى لەدەستدابوو”.
وەک باسى دەکات، بەهۆى ئەوەى زەبر بەر سەر و سنگى کەوتبوو، نەتوانرا ژیانى رزگار بکرێت.