فرۆشتنی گەڵامێو لە عەلوەی تەق تەق _ وێنە: سەروەت محەمەد
كیلۆى به 70 هەزار دینارە
گەڵامێو هاتووه‌ته بازاڕ ته‌نیا خواپێداوه‌كان ده‌رەقەتی کڕینی دێن
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانى
چەند رۆژێکە گەڵامێو لە له بازاڕه‌كانى سلێمانى ده‌بیندرێت، به‌ڵام به هۆى گرانى نرخه‌كه‌یه‌وه به‌كه‌ڵكی ئه‌وه نایه‌ت هه‌موو كه‌سێك بیكڕێت.
له وڵاتى ئوردونەوە دێت و له ئێستادا هەر کیلۆیەکی لە بازاڕدا بە 70 هەزار دینارە.
سەروەر عەلی، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە 964 وت، ماوەی پێنج رۆژە گەڵامێو هاتوەتە بازاڕەوە و لە عەلوە کیلۆی بە 45 هەزار دینارە و لە بازاڕدا بە نزیکەی 70 هەزار دینار دەفرۆشرێت.
وتیشی “خۆماڵییه‌كه‌ی پێنەگەیشتوە بیه ئه‌وه‌ى له ده‌ره‌وه دێت سەرەتا بەو شێوەیە گرانە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن