سلێمانی

یەکێک لە تەقەکەرەکانی دوێنێ شەو دەستگیر کرا

964+

دیلان محەمەد جەزا

یەکێک لە تەقەکەرەکاني شەوی رابردوی کافتریای فانسی لە سلێمانی دەستگیر کرا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە 964 وت، دوای ئەو رووداوەی تەقەکردنی شەوی رابردوو لە گەڕەکی چوارچرا لە سلێمانی، ئەمڕۆ توانرا یەکێک لە تەقەکەرەکانی دەستگیر بکرێت بە فەرمانی دادوەر.

باسی لەوەش کرد، گەڕان بە دوای تەقەکەرەکانی دیکەشدا بەرەوامە و دەبێت سەرجەمیان دەستگیر بکرێن.

شەوی رابردوو کوڕی سەرۆکی پێشووی عەشیرەتێک، كە چەند پاسەوانێكی لەگەڵ بووە، لە ناو کافتریایەک لە گەڕەکی چوارچرا تەقەیان کردووە و زیانی زۆری بە كافتریاكە گەیاندووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

لەناو کافێیەکی گەڕەکی چوارچرای سلێمانی تەقەکرا

لەناو کافێیەکی گەڕەکی چوارچرای سلێمانی تەقەکرا