"بە هەڕەمەکی پاشماوە فڕێ مەدەن"

کەرکوک رێگا سەرەکییەکانی لەگەڵ سلێمانی و هەولێر پاک دەکاتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

شارەوانیی کەرکوک دەستی کردووە، بە پاککردنەوەی رێگا سەرەکییەکانی کەرکوک بۆ هەولێر و سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا پارێزگای کەرکوک دەڵێ، ئەو کارە لەسەر راسپاردەی پارێزگار بووە.

ژینگەپارێژەکان، بە کیس و نایلۆن سەرقاڵی کۆکردنەوەی پاشماوەی رێبوارانی رێگاکە و خەڵكی خانەخوێی سەر رێگاکانن.

لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 16.2.2025 بڵاوی کردووەتەوە، پارێزگای کەرکوک دەڵێ، هەڵمەتێکی گەورەی پاککردنەوە بە بەشداری کردنی کۆمپانیاکانی پاککردنەوە و شارەوانی بۆ هەڵگرتنەوەی پاشەڕۆ و پاشماوەکانی هەردوو دیوی رێگای چوونە ژوورەوەی “کەرکوک – سلێمانی” و “کەرکوک – هەولێر”، دەستیپێکرد.

پارێزگاری کەرکوک دەیەوێ سیمای شارەکەی جیاواز بێت و باسی لەوەکردووە، ئەو کارە بۆ ئەوەیە بەشێوەیەک دەربکەون کە سیمای جوانی شارەکە دەربخات.

لە بارەی، هەڵمەتەکەیان پارێزگای کەرکوک ئەوەی ئاشکراکردووە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانە بۆ زیندووکردنەوەی دەروازەکانی شارەکەو بەردەوام دەبێت تا پاککردنەوەی سەرجەم دەروازەکانی پارێزگاکە تەواو دەکرێ، داوا لە هاوشارییەکانی دەکات، هاوکار بن لەگەڵ تیمەکانی شارەوانی و بە شێوەیەکی هەڕەمەکی پاشماوەکانیان فڕێ نەدەن.

دیمەنی کاری تیمەکان؛