گوندی باوزێ لە ناحیەی ئیسێوە، قەزای پشدەر – وێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
بارانیش دەستی لێبشۆن
پێنج رۆژ زستانمان ماوە و پلەی گەرما 30 پلەی سیلیزی تێپەڕاند
964+
شۆڕش قادری
هێشتا پێنج رۆژ زستانی ماوە، پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان لە 30 پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە و گەرمیانش گەیشتەوە 31 پلەی سیلیزی.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 15.3.2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێکجار دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، بەڵام هیچ خەبەرێک لە بارانبارین نییە.
بۆ سبەی یەکشەممەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبونی هەندێک هەور، پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلەی دیکە بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
سۆران: 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 31 پلەی سیلیزی