لە بەرزایی چیاکانەوە بە خلیسکانێ بارەکانیان دەهێننە خوارەوە

ئیشێکی زۆر قورس بە زمانی بە رۆژووەوە

ژووری هەواڵ

گوندنشینانی باکوری کوردستان، لەژێر بەفر لەوەڕی ئاژەڵەکانیان دابین دەکەن، لە مانگی شەش گژو گیا هەڵدەگرن  و لە مانگی سێ لە ژێر بەفر دەریدەهێننەوە.

ئێستا کە رەمەزان کەوتووەتە مانگی سێ، ئەوان بەرۆژوون و دەبێ ئەم زەحمەتییە بکێشن.

لە بەرزایی چیاکانەوە ئەو گژ وگیایەی کۆیان کردووەتەوە دەکەن بە بار و بە خلیسکانێ دەیهێننە خوارەوە،ئەمەش کارێکە کە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات