ژمارەیەک بازنەی زێڕ
عەیار 24 مسقاڵى بە 700 هەزار دینارە
نرخى زێڕ لە ئاستێکى بەرزدا جێگیرە
964+
وریا فەتاح
ماوەى هەفتەیەک دەبێت، نرخى زێڕ لە ئاستێکدا مامەڵەى پێوە دەکرێت و جیاوازى گەورەى بەسەردا نەهاتووە، بەڵام ئاستەکە ئاستێکى بەرزە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخى یەک ئۆنسەى زێڕ لە بازاڕى جیهانیدا بە 2909 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ تەنیا 5 دۆلار دابەزیوە، بەڵام ئەوە گۆڕانکارى لە نرخى مسقاڵەکان دروست نەکردووە.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بەم شێوەیە دیارى کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 700 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 642 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 613 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 525 هەزار دینارە.