نرخی نەوت کەمێک دابەزی
نزیکەی 70 دۆلارە
نرخی نەوت کەمێک دابەزی
964+
شۆڕش قادری
چەند رۆژێکە نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە بازاڕی جیهانیدا لە دەوری 70 دۆلارە و ئەمڕۆش کەمێک دابەزی.
ئەمڕۆ دووشەممە 10.3.2025، لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانیی نەوت، نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 70 دۆلار و سێ سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو، نرخەکەی 0.47٪ دابەزیوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە 66 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی، 0.55٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
دواى ئەوەى هەفتەى رابردوو، ئۆپیک بڕیاریدا بە بەرزکردنەوەى ئاستى هەناردەى نەوت، نرخەکەى رووى لە دابەزین کرد و لە چوار رۆژی رابردووشدا بە دەوری 70 دۆلار دەسوڕێتەوە.
لە سەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام دواتر سەربەرەوخوار بووەوە.