تەواو بووە و نەکراوەتەوە

شێڵتەرەکەی کەرکوک خێری بۆ ژنانی هەڕەشەلێکراو نەبووە

964+
كاروان ساڵحی – كەركوك

زیاتر لە دوو ساڵە شەڵتەرێكی تایبەت بە ژنانی هەڕەشەلێكراو، لە كەركوك بە سەرجەم پێداویستیەكانییەوە تەواو بووە، بەبێ ئەوەی پێشوازی لە یەك ژن بكات تاوەكو ئێستا دەرگاكەی داخراوە، پارێزەرانیش نەکردنەوەی بە گرفت دەزانن.

لە ساڵی 2023 ئیدارەی كەركوك شەڵتەرێكی تایبەت بەو ژنانەی هەڕشە و توندوتیژیان بەرامبەر كراوە دروستكرد، سەرجەم پێداویستیەكانی تەواو كردووە بەڵام، بەهۆی نەبوونی كارمەند تاوەكو ئێستا یەك ژن سوودی لێ نەبینیوە.

فرمێسك داودی پارێزەر و چالاكەوان لە بواری ژنان بە 964ـی وت، كەركوك شارێكی فرە نەتەوەیە كەلتور و نەتەوە كێشەی جیاوازی تێدایە، لە راستیدا چەندین ژن هەیە لە شارەكە توندوتیژی بەرامبەر كراوە بەهۆی نەبوونی شوێن ناچار بە ئۆتۆمبێلی تایبەت رەوانەی شارەكانی دیكەی كراوە.

ئەو وتی، داواكارین كە ئەو شەڵتەرەی كەركوك  بکرێتەوە و بگونجێنرێت لەگەڵ دابوونەریتی شارەكە، هەروەها لە كەركوك شەڵتەری تایبەت بە كچانی خوار تەمەن 18 ساڵ نیە و جیا لەوە بۆ كوڕانی خوار تەمەن پێنج ساڵ نیە، فرمێسك داودی وتی، توندوتیژی رۆژ لە دوای رۆژ لە زیادبووندایە پێویستە ژنان بێنە پێشەوە كێشەكانیان بە یاسا چارەسەر بكەن، كە تووشی توندوتیژی دەبن، توندوتیژی دەروونی لە توندتیژی جەستەیی زۆرترە.

ئنتیساڕ كەریم، بەرێوەبەری بەشی چالاككردنی ژنان و خێزان و منداڵ لە پارێزگای كەركوك بە 964ـی وت، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بە شێوەیەكی سەرەتایی ئەو شەڵتەرەی كردەوە، تەنیا بۆ ئەوەی بووترێت شوێنمان بۆی دابین كردووە، بەڵام ئەوە ئەو شەڵتەرە كارمەندی نیە و هەروەها یاسای توندوتیژی خێزانی لە پەرلەمان دەنگی لەسەر نەدراوە، دوو هەفتە بەر لە ئێستا لەگەڵ ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوینەوە بۆ ئەوەی پەیڕەوی ناوخۆی شەڵتەرەكە پەسەندبكرێت و رێنمای دابەزێت بۆمان، ئێمەش دەیكەینەوە.

بە گوێرەی ئەو ئامارەی، لە فازڵ غەراوی سەرۆكی مەڵبەندی ستراتیژی بۆ مافی مرۆڤ 964 وەری گرتووە، لە ساڵی رابردوو 14 هەزار داوای یاسای لە توندوتیژی خێزانی تۆماركراوە كە زۆربەیان جەستەی بووە، 73% قوربانیەكانی ژن بووە و  27% لە رەگەزی پیاوان بووە، لەو رێژەیە 6% بە تەمەن منداڵ بوون.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

خشتەى نوێى کارەباى مۆلیدەى کەرکوک بە دڵى خەڵکەکەى نییە

خشتەى نوێى کارەباى مۆلیدەى کەرکوک بە دڵى خەڵکەکەى نییە

لە کەرکوک بیرە نەوتێک ژیانی چەند کارمەندێک دەخاتە مەتر...

لە کەرکوک بیرە نەوتێک ژیانی چەند کارمەندێک دەخاتە مەترسییەوە