وێستگەی غازی کارەبای هەولێر. وێنە:964+
زیاتر لە 12 هەزار هاوبەش
کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە چوار گەڕەکی دیکەی هەولێر
964+
ژووری هەواڵ
پڕۆژەی رووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە چوار گەڕەکی دیکەی هەولێر جێبەجێ کرا.
ئەمڕۆ شەممە 8.3.2025، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای هەولێر رایگەیاند، لە رێگەی پڕۆژەی رووناکییەوە، کارەبای نیشتمانیی 24 کاتژمێری بۆ چوار گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر جێبەجێكرا، کە بریتین لە گەڕەکەکانی زانیاری، تەعجیل، عارەبان و منارە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای هەولێر، لەو چوار گەڕەکەی هەولێر زیاتر لە 12 هەزار هاوبەشی کارەبا هەن.
ئەو کارەبای 24 کاتژمێرییەی کە وەزارەتی کارەبا باسی دەکات، لەماوەی رابردوو ناڕەزایی زۆری هاوڵاتیانی لێکەوتووەتەوە و وەک خۆیان دەڵێن، مانگانە زۆر دەکەوێ لەسەریان و خەرجێکی زۆریان بۆ دێتەوە.