
ژمارەیەک جۆری خواردن _ وێنە: 964
وەک چی؟
بۆ ژەمی پارشێو خواردنێک بخۆن کە هەرسبوونی خاوبێ
964+
ئەحمەد مستەفا
سەرەرای ئەوەی كە ژەمەخۆراكی تەندروست لە مانگی رەمەزان و مانگەكانی تردا جیاوازیان نییه، بەڵام لە مانگی رەمەزاندا زیاتر گرنگی بە جۆری خۆراكەكان دەدرێت، بۆیە كۆمەڵێك رێنمایی هەیە بۆ ئەم مانگە پێویستە شارەزایان بین.
پێگەی MBC بە پشت بەستن بە ژمارەیەک توێژینەوە دەڵێ، وا باشترە لە پارشێوان رەچاوی پێنج رێنمایی بکرێ لەوانە؛
1- لەسەر كەسی بە رۆژوو پێویستە لە پارشێواندا ئەو خۆراكانە بخوات كە هەرسبونیان خاوە، ئەمەش زیاتر ئەو خۆراكانەن كە لە گەنم یان برنج یان نیسك و جۆ و پاقلەمەنیەكاندا دروست دەكرێن.
2- لە پارشێواندا ئەو خۆراكانە بخۆ كە رێژەیەكی باشی لە ریشاڵیان تێدایە ، وەك خورما و گەنم و خواردەمەنیەكان دەنكەكان، هاوكات سەوزەمەنیەكانیش بە هەمان شێوە رێژەیەكی بەرچاو لە ریشالیان تێدایە وەك فاسۆلیای سەوز و بازلیا و كەلەرم و سپێناغ، ئەمە سەرەرای ئەوەی كە میوەكان بە هەموو جۆرەكانیانەوە سەرچاوەیەكی نایابی ریشاڵیەكانن.
3- رێنمایی رۆژواوان دەكرێت لە پارشێواندا دووربكەوێتەوە لە خواردەمەنیە سورەوەكراوەكان، چونكە ئەم خۆراكانە رێژەیەكی زۆر لە چەوریان تێدایە، هاوكات دەبێتە هۆی قەڵەوبن و قورس هەرسبون و سوتانەوەی گەدە، هاوكات ئەم خۆراكانە رێژەیەكی زۆر لە كالۆریان تێدایە كە دەبنە هۆی زیاد بونی كێشی جەستە.
4- لە پارشێواندا پێویستە رێژەیەكی باش ئاو بخۆینەوە، هەروەها لە بانگی شێوانەوە تا كاتی نوستن و هەستانەوە بۆ پارشێو پێویستە بەردەوام ئاو بخۆینەوە، بۆ ئەوەی جەستە رێژەی شلەمەنی تێك نەچێت.
5- كەسی بەرۆژوو پێویستە لە پارشێواندا دووربكەوێتەوە لە خواردنەوەی كافاینەكان، بۆ نمونە قاوە دەبێتە هۆی ئەوەی كە كەسی بە رۆژوو زۆر میز بكات بەمەش رێژەیەكی باش لە شلەمەنی كانزایی خوێیی كە جەستە پێویستیەتی لە جەستەیدا دەردەچێت.