دیمەنی کاردانەوەکان لەبارەی ئاڵۆزییەک لە لازقیەی سوریا _ وێنە: ئاژانسی AP تۆماری کردووە
خەڵکی بێ تاوان بپارێزن
عێراق بۆ سوریا؛ بەردەوامی توندوتیژی قوڵکردنەوەی قەیرانەکەیە
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێ نیگەرانی قوڵی خۆی لە پێشهاتە ئەمنییە بەردەوامەکانی سوریا دەردەبڕی، هانی ئەوان دەدات زمانی گفتوگۆ بە بەشداری سەرجەم لایەنەکان لەبری چەک بەکاربهێنن.
ئەو وەزارەتە، داوای پێویستی پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی دەکات.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا کە بە 964 گەیشتووە هاتووە، وەزارەتی دەرەوە بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتە ئەمنییە بەردەوامەکانی سوریا و کاردانەوەی جددییان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەکات.
بەپێی بەیاننامەکە، هەڵوێستی پتەوی عێراق کە داوای پێویستی پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و رزگارکردنیان لە بەڵای ململانێ دەکات، هەروەها، گرنگی خۆگرتن لە هەموو لایەنەکان، و ئەولەویەتدان بە زمانی گفتوگۆ و پەسەندکردنی چارەسەری ئاشتیانە لەبری پەرەسەندنی سەربازی.
وەزارەتەکە، رەتکردنەوەی رەهای خۆی لە بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوان دەربڕیوە، هۆشداریشی داوە کە بەردەوامی توندوتیژی دەبێتە هۆی گەورەترکردنی قەیرانەکە و قووڵکردنەوەی دۆخی ناسەقامگیری ناوچەکە، ئەوەش دەبێتە رێگر لەبەردەم هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و ئارامی.