دواى چاوپێکەوتنەکەى لەگەڵ 964
دوێنێ وتی بەس خوا شک دەبەم، ئەمڕۆ ئەمە ئەنجامەکەی بوو
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
دواى ئەوەى دوێنێ لەناو بازاڕى سلێمانى، پەیامنێرى 964 چاوپێکەوتنى لەگەڵ مامە حاجییەکى دنیادیدەى کرد، ژمارەیەکى زۆر خەڵک و خێرخواز پەیوەندیان بە 964ـەوە کردووە و داواى ناونیشانى مام حوسێن دەکەن.
مام حوسێن پیاوێکی قانع و لەخواترسەو رازییە بەو بەشەی خوا پێیداوە، رۆژانە بە حەماڵی بژێوی خێزانەکەی خۆی و کچەکەی و چوار منداڵە بێ باوکەکەی کچەکەی بەخێو دەکات، وەک خۆى دەڵێت، بە “رۆژنە حەوت هەزار پەیدا دەکەم و خێزانەکەمى پێ دەژییەنم، خوا نەیبڕێت”.
دواى بڵاوبوونەوەى ڤیدیۆکەى مام حوسێن لە تۆڕى هەواڵى 964، ژمارەیەکى زۆر لەخەڵک پەیوەندیان پێوەکردوین و داواى ناو و ناونیشانى دەکەن، هەربۆیە ئەمڕۆ پەیامنێرى 964 لە گەڕەکى خەباتى شارى سلێمانى و ماڵى مام حوسێنى دۆزییەوە و بینی پەیتا پەیتا خەڵک سەردانی دەکەن.
بۆ هەر خێرخواز و کەسێک کە ویستى هاوکارى مام حوسێن بکات یان سەردانى بکات، دەتوانێت لەرێگەى ژمارەکەى خۆیەوە پەیوەندى پێوە بکات کە ئەمە ژمارەکەیەتى 07705097533