دیمهنێكى تیمه‌كه له‌گه‌ڵ شێخ جه‌مال.
تیمێكی خۆبه‌خش ئه‌م كاره ده‌كه‌ن
فیلمێكی دیكۆمێنتارى له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌كانى شێخ جه‌مالى كرپچنه دروستده‌كرێت
964+
فەرهاد حەسەن
تیمێكی خۆبه‌خش كار له‌سه‌ر دروستكردنى فیلمێكی دیكۆمێنتارى تایبه‌ت به ژیان و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانى شێخ جه‌مالى كرپچنه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند جارێك تیمه‌كه سه‌ردانى كردووه و كارى وێنه‌گرتنى فیلمه‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه.
شێخ جه‌مال، یه‌كێك له دیارترین جوتیاره نموونه‌یه‌كانى كوردستانه و له‌گه‌ڵ 12 جوتیاری دیكه له كۆمه‌ڵه‌ى (لایت هاوس فارمین) له‌سه‌ر ئاستى جیهان وه‌كو جوتیاری نموونه‌یی نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستنیشان كراوه.
به 964ـى وت، ئه‌و تیمه خۆبه‌خشه‌ى كارى دروستكردنى فیلمه‌كه ده‌كه‌ن چەند خوێندکارێکی بەشی تەکنیکی میدیان له کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
وتیشی “دووه‌م جاره له گوندى كربچنه سه‌ردانم ده‌كه‌ن و چه‌ندین دیمه‌نیان تۆماركردووه، پرسیار له‌باره‌ى كه‌سایه‌تى و ژیان و كاره كشتوكاڵییه‌كه‌كانم ده‌كه‌ن”.