له فه‌یسبووكى د.بڕیار وه‌رگیراون.
بۆ پاراستنى کلتور و مێژووى شارەکە
ژاپۆن ملیارێك دینار ده‌به‌خشێته مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی
964+
فەرهاد حەسەن
وڵاتى ژاپۆن بڕیاری داوه بڕی زیاتر له یه‌ك ملیار دینار وه‌كو هاوكارى بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌یه‌ك ببه‌خشێته مۆزه‌خانه‌ى سلێمانى و له‌م مانگه‌ش جێبه‌جێ بكرێت.
د. بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای هه‌وڵه‌كانیان له ماوه‌كانی رابردوو بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی و كه‌موكوڕی به‌شێك له دامه‌زراوه‌كانی پارێزگاى سلێمانی له رێگه‌ی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و ناوه‌نده جیهانیه‌كانه‌وه، به‌ڵێنیان له باڵیۆزی ژاپۆن له به‌غدا وه‌رگرتووه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌یه‌ك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی به‌بڕی زیاتر له یه‌ك ملیار دینار.
ده‌ڵێت، رۆژی 4.3.2025 بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆنمان كرد و دوای واژۆكردنی لێكتێگه‌شتنێك له نێوان باڵیۆزخانه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، بڕیار وایه پڕۆژه‌كه له‌م مانگه‌دا به پاڵپشتی رێكخراوی JICA ـى یابانى له مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ستپێبكات.
باسی وورده‌كارى پڕۆژه‌كه‌ى نه‌كردووه به‌ڵام به‌قسه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره پرۆژه‌كه ڕۆڵی گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ پاراستنی موڵكی كلتوری و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی له كه‌لوپه‌لی مێژوویی و به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی گه‌شتیاری له سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان.