تەرمەكەی لە پزیشكی دادە

كچێک لە باڵەخانەیەكی هەولێر كەوتووەتەخوارەوە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

ئەمرۆ پێنج شەمە ، 6.3.2025، کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ  لە یەکێک لە باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون کچێک كەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.

بە گوێرەی قسەی یەکێک لە شایەتحاڵەکان بۆ 964ی، كچەكە لە نهۆمی 13 باڵەخانەکە بووە، تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی هەولێر، بە 964ی، وت، “ئێستا تەرمەکەی كچەكە لە پزیشکی دادییە و کچەکە بە نەتەوە ئێرانییە و تەمەنی نزیكەی 30 ساڵ دەبێت”.

تیمی 964 لە کاتژمێر سێی ئێوارەوە تا بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە لە بەردەم پزیشکی دادی بوون و ئەوەیان زانیوە، تا ئەوكاتە کەسێک نەهاتووە سۆراغی تەرمەكە بكات.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دوو كەس كچێكیان بە لێدان و تەعزیب كوشتووە و دەستگیر كرا...

دوو كەس كچێكیان بە لێدان و تەعزیب كوشتووە و دەستگیر كران