فەتحی میسری شەربەت فرۆشە میسریەکەی خانەقین
لە غوربەتەوە هاتووە و هیچ هەست بە غەریبی ناکات
964+
راژان باجەلان – خانەقین
پیاوێکی غەریبە لە شارێکدا کە هیچ کات هەست بە غەریبی ناکات
فەتحی میسری، بژێوی ژیان لە وڵاتی خۆی هەڵیکەندووەو هاتووەتە خانەقین.
ئەم پیاوە میسرییە دەردەسەری زۆری چەشتووە تا گەیشووە بە ئێرە، لەسەر مێزێکی بچوک و لەناو بازاڕی خانەقین، رۆژانە شەش جۆر شەربەت دەفرۆشێت.
خەڵکی خانەقین ناڕەحەتی و دەردەسەرییان لەبیر بردووەتەوە و ناهێڵن بگاتە بەربانگ هەموو شەربەتەکەی لێ دەکڕن.
هەم خۆیان شەربەتەکە دەکڕن و هەم هانی خەڵک دەدەن بێت بیکڕێت و ئەم پیاوە وەکو خەڵکی شارەکە سەیر دەکەن و هیچ هەست بە غەرینی ناکات.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر