نۆرادیۆ هەواڵی کوچەوکۆڵانی پێیە
باس باسی گۆرانی و جلوبەرگی رەسەنی کوردیە
964+
پەری ساڵح
رۆژ رۆژی جلی کوردی بوو، هەردوو پێشکەشکارەکەی پرۆگرامی نۆرادیۆی 964 توانا و چاوان جلی کوردیان پۆشیبوو، هەرچی باس و خواسی تایبەت بە جلی رەسەنی کوردی بوو لایان بوو، لە کوچە و کۆڵانەکانی کوردستانەوە.
یەکێک لە تەوەرەکان دورین و ستایلی جلوبەرگی کوردی بوو، بەتایبەت کە لە بەهار و نەورۆز نزیک دەبینەوە و هاوڵاتیەکی زۆر سەریان کردووەتە کڕینی جلی کوردی لە کوڕان و کچان، وەک دەڵێنمۆدێلی ساڵی هەشتاکانیش ئێستا باوە.
جگە لە تەوەری جیاواز و بابەتی هەمەجۆر و گۆرانی، ئەمشەو بۆتان لوقمان پێشکەشکاری بەرنامەی کوردانە میوانی نۆرادیۆ بوو، کە یەکێکە لە پڕ بینەرترین پرۆگرامەکانی 964، باسی لەو گرفتانە کرد کە بەهۆیەوە هاتووەتە بەردەمی و ناتوانێت گەشتی باکور و رۆژهەڵات بکات.