مامۆستایەک دەردەکەوێت لە یەکێک لە خوێندنگەکان وانە دەڵێتەوە. وێنە: سۆشیال میدیا
بە ئۆنلاین خۆت تۆمار بکە
لە هەولێر کۆرسی بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایان دەکرێتەوە
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی پەروەردەی هەولێر کۆرسێکی بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایان دەکاتەوە و بەشداربووان بە گوێرەی ئاستی زمانی ئینگلیزیان پۆلێنبەندیان بۆ دەکرێت.
پەروەردەی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە هاویندا بێبەرامبەر کۆرسێکی بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزیی بۆمامۆستایان دەکاتەوە و بۆ ماوەی 45 بۆ 50 کاتژمێر بەردەوام دەبێت، بەشداربووان تاقیکردنەوەی ئاستیان بۆ ئەنجامدەدرێت و بەگوێرەی ئاستی زمانی ئینگلیزیان پۆلێنبەندیان بۆ دەکرێت.
تۆمارکردن بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت لە رۆژی 14.3.2025ـەوە دەستیپێکردووە تا مانگێکی دیکە بەردەوام دەبێت.
“پێویستە هەموو بەشەکانی فۆرمەکە پڕبکەیتەوە و کاتژمێرەکانی کۆرسەکە کە هەڵدەبژێریت مافی گۆڕینت نابێت. بەشداربووان لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداربوونیان پێدەبەخشرێت کە پەسەندکراوی وەزارەتی پەروەردە و Edwina American Academy دەبێت”، پەروەردەی هەولێر وا دەڵێت.
بۆ چوونە سەر لینکی خۆ تۆمارکردن کلیک لێرە بکە