قسەی پسپۆڕانی تەندروستییە

خەوتنی راستەوخۆی دوای پارشێو بۆ کۆڵۆنتان خراپە

964+

ئەحمەد مستەفا

بەشێک لە رۆژوەوانان لە دوای خواردنی نانی پارشێو راستەوخۆ دەخەون، لە کاتێکدا دەبێت زیاتر لە 30 خولەک بەخەبەر بن، بۆ ئەوەی ئەو خواردنەی لە پارشێودا خواردوویانە زیانی تەندروستیی بۆ جەستەیان نەبێت.

لانی کەم بەجێگەیاندنی نوێژی بەیانی و جوڵەیەکی کەم پێویستە دوای نان خواردن ئەنجام بدرێ.

چەند پسۆڕێکی تەندروستی، قسەیان بۆ ماڵپەڕی سەیدەتی ئیماراتی کردووە، ئەوان دەڵێن، پارشێو یەکێکە لە ژەمە سەرەکییەکانی مانگی رەمەزان و لە کاتێکی درەنگی شەودا دەخورێت، بەڵام خەوتنی راستەوخۆ لەدوای خواردنی پارشێو زیانی تەندروستیی دەبێت.

بەگوێرەی قسەی ئەو پسپۆرانە، راستەوخۆ خەوتن لە دوای پارشێوکردن هۆکاردەبێت بۆ توشبوون بە نەخۆشی قۆڵۆن و دڵ و گورچیلەکان، ئەگەر سەرگێژخواردن و دڵ تێکهەڵاتن زیاد دەکات.

بۆ ژەمی پارشێو خواردنێک بخۆن کە هەرسبوونی خاوبێ

بۆ ژەمی پارشێو خواردنێک بخۆن کە هەرسبوونی خاوبێ

باشترین و خراپترین خواردنی پارشێو؛ شلە و برنج کەڵکی نی...

باشترین و خراپترین خواردنی پارشێو؛ شلە و برنج کەڵکی نیە