پاش 37 ساڵ

یادی کیمیاباران کردنەکەی هەڵەبجە دوو رۆژ بەردەوام دەبێ


ئەحمەد مستەفا

ئەمساڵ لە كاتژمێر 9:00ـی به‌یانى، به‌ڕێپێوان خەڵک له‌ به‌رده‌م باخى گشتیی هەڵەبجەوە، ده‌ڕۆنه‌ سه‌ر مه‌زارى شه‌هیدان له‌وێ تاجه‌ گوڵینه‌ داده‌نرێت.

ئەمە دەستپێکی ساڵیای 37 هەمین ساڵەی کیمیاباران کردنەکەی هەڵەبجە دەبێ و ماوه‌ى دوو رۆژ چالاكی بۆ ئەو یادە رێکخراوە.

رۆژی هەینی 14.3.2025، كامه‌ران مسته‌فا، وته‌بێژى دەستەی ئامادەکاری 37ـەمین ساڵیاد كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ بە میدیاکانی وت، رۆژى یه‌كشه‌مه‌ “ئاوه‌دانى و هاوكاریی” دەکەن دروشمی 37ـەمین ساڵیادى تاوانى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پلانەکە وایە، رۆژى 16ـی مانگ دانیشتووان و کەسوکاری شەهیدان و میوانان له‌ به‌رده‌م باخى گشتیى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماده‌ ده‌بن، لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی به‌ڕێپێوان به‌ڕێ ده‌كه‌وین بۆ سه‌ر مه‌زارى شه‌هیدان له‌وێ ده‌ستده‌كه‌ین ‌به‌ دانانى تاجه‌گوڵینه‌.

هەروەها، رۆژى 17ـى مانگیش چەند چالاكییه‌ك بەڕێوەدەبرێن، کامەران مستەفا وتی، ئه‌مساڵ زۆربه‌ى چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان به‌شدارى له‌ یاده‌كه‌دا ده‌كه‌ن، ئومێد دەکەین خه‌ڵك به‌ڕێزه‌وه‌ ئه‌و رۆژه‌ به‌ڕێ بكه‌ن.