بە دوو قۆناغ

حکومەتی هەرێم پارە دەدات بە 45 کەس کە لە تاراوگە گەڕاونەتەوە

964+

ژووری هەواڵ

حکومەتی هەرێم لە رێگەی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ و حکومەتی هۆڵەندا هاوکاری دارایی 45 هاونیشتمانی دەکات کە بڕیاریانداوە لە تاراوگە بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان رایگەیاند، لەڕێگەی سیستەمی رەوانەکردنی نیشتیمانی، 45 گەڕاوەی نیشتیمان لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی هاوکاری کران، ئەوەش بە مەبەستی کارئاسانی و زووتێکەڵبوونەوەیان لەگەڵ کۆمەڵگە.

هاوکاریەکە لە رێگەی رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆکۆچ iom و بە پشتیوانی حکومەتی هۆڵەندا، دابین کرابوو، هاوکاریەکە بریتی بوو لە پشتیوانی دارایی و بە دووقۆناغ پێشکەش دەکرێت.

“سیستەمی رەوانەکردنی نیشتیمانی ئێستا لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی کاردەکات و لە ئایندەیێکی نزیک لە تەواوی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی تر دادەمەزرێت”، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان وا دەڵێت.

خزمەتگوزارییەکە بۆ ئەو هاونیشتمانییانەیە کە لەدوای 2023 گەڕاونەتەوە یاخود دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان چ بەشێوەی دیپۆرت یاخود ئارەزوومەندانە، بەڵام دەبێت سەردانی ناوەندو بەڕێوەبەرایەتیەکانی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان بکەن لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بەمەبەستی تۆمارکردنیان لە سیستەمەکە.

بۆ پاسپۆڕت هاتنەوە 30 رۆژ بمێننەوە؛ ئەمە داواکارییە

بۆ پاسپۆڕت هاتنەوە 30 رۆژ بمێننەوە؛ ئەمە داواکارییە