قسەیان لەگەڵ کردوون

هەواڵەکەی پێ خۆشە.. ترەمپ: هەستدەکەم روسیا لەگەڵمان رێکدەکەوێ


ئەحمەد مستەفا

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لێدوانێكی، دۆناڵ ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای گواستووەتەوە، کە ئاماژەی بەوەکردووە، چاوەڕوانی هەواڵێکی زۆر خۆش لە روسیا دەکەن، قسەیان لەگەڵ پوتین کردووە، هەست دەکەن مۆسکۆ رێککەوتنێکیان لەگەڵ بکات.

ئەمریکا، لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپەوە دەیەوێ هەردوو لایەنی شەڕی ئۆکرانیا و روسیا بە ئاگربەست و دواتر رێککەوتن بە کۆتایی شەڕ ناچار بکات، چەند فشار و کۆبوونەوەیەکی بەرچاوی بۆ ئەو کارەی ئەنجامداوە.

ئەوە لە حاڵێکدا، مارکۆ روبیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی گروپی G7 وتی، دەبێت هەردوو لا چەند سازشێک بکەن، دواتر وەزیرانی دەرەوەی ئەو گروپە، هۆشداریی سزای نوێیان بە روسیا دا، ئەگەر ئاگربەستێک “بە مەرجی یەکسان” پەسەند نەکات.

لەوانەسنووردانان بۆ نرخی نەوت، پشتگیریی زیاتر بۆ ئۆکرانیا، پێشتر ڤلادمێر پوتین، سەرۆکی روسیا ئاماژەی بەوە کردبوو، هەر رێکەوتنێک “ئاشتیی درێژخایەن” مسۆگەر بکات پێی رازی دەبێت، بەڵام بۆ بەدیهاتنی ئاشتیی درێژخایەن، پێویستە ئۆکرانیا هەرگیز نەبێتە ئەندامی ناتۆ.