''ناوی دەنێین ملپێچی شەرەف''
ئومێد خۆشناو: رژێمی ئێستا عێراق زاڵم و بێدەسەڵات و لەرزۆکە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ لە هەولێر خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ئەو جوتیارەی ناحیەی سەرگەڕان کە سەربازە عێراقییەکە ملپێچەکەی راکێشا، لە مەراسیمەکەدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر هێرشی کردە سەر دەسەڵاتدارانی عێراق و وتی ”زاڵم و بێدەسەڵات و لەرزۆکن”.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 5.3.2025 لە ساڵیادی راپەرینی بەهاری 1991ی گەلی كوردستان، رێکخراوی پەیمانگای مافە نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوی کۆمەڵگا و یاسا رێوڕەسمی رێزلێنانیان بۆ محەمەد ئەمین، نوێنەری جوتیارانی کەرکوک لە سەرگەڕان رێكخست، ئەو جوتیارەی مانگی رابردوو لەگەڵ سەبازانی سوپای عێراق رووبەڕووبووەوە، كاتێك رێگرییان لێكرا زەوییەكانیان بكڵێن.
دیمەنەكانی رووبەڕووبوونەوەی محەمەد ئەمین لە رۆژی 17ی شوباتی رابردوو لەگەڵ سەربازانی عێراق، بووە بابەتێكی گەورە و كاردانەوەی گەورەی سیاسی و حكومی و جەماوەری بەدوای خۆیدا هێنا، بە تایبەتی كاتێك ڤیدیۆی رووداوە بڵاوبووەوە و تێیدا یەكێك لە سەربازەكان ئەو جوتیارە لەسەر تراكتۆرەكەی بە ملپێچەكەیەوە رادەكێشێت.
لە رێوڕەسمەكەدا پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، لە وتەیەکدا بەناوی حکومەتی هەرێم و پارێزگای هەولێرەوە ستایشی ئازایەتی و جورئەتی کوردپەروەرانەی نوێنەری جوتیارانی کەرکوکی کرد، کە “بۆ هێز و جەبەرووتی داگیرکەران خۆی نەچەماند”.
ئومێد خۆشناو ملپێچی جوتیارەکەی ناونا ”ملپێچی شەرەف”.
پارێزگاری هەولێر لە یادی راپەڕیندا هێرشی توندی کردە سەر دەسەڵاتدارانی عێراق و وتی هەمان عەقڵیەتی رژێمی پێشووە، ”ئەوەی جاران رژێمێکی زاڵم و جەبەروت و دەسەڵاتدار، ئەوەی ئێستاش رژێمێکی زاڵم و بێدەسەڵات و لەرزۆک و لاواز”.
مۆڵەتی جوتیارانی سەرگەڕان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆتایى هات
سەرگەڕان
لە کاتی کێڵانی زەوی
هێزێک لە گوندی شەناغە جوتیارێک دەستگیر دەکەن و تراکتۆریش دەبەن
لە گوندی گابەرەکە
جوتیارەکەی سەرگەڕان بە ئاڵای کوردستان و تراکتۆرەکەیەوە ئاگری نەورۆزی کردەوە
دیلان غەفوور بۆ 964:
"بەمنزیکانە کێشەی جوتیارانی سەرگەڕان چارەسەر دەبێت"
دادگایی كرا
نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان: هیوادارم كەیسەكەم بەلاڕێدا نەبرێت
بڕیاری 3ی ساڵی 2025