دوو رۆژە لە ئاستێکى نزمدایە

نرخى نەوت نەیتوانى بەربەستى 70 دۆلار تێپەڕێنێت

وریا فەتاح

بۆ دووەم رۆژى لەسەریەک، نرخى نەوت لە ئاستێکى نزمدا مامەڵەى پێوە دەکرێت و نەیتوانیوە 70 دۆلار تێپەڕێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتى کردنەوەى بازاڕى نەوت نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 70 دۆلار و 80 سەنتە، بەراورد بەدوێنێ 24 سەنت دابەزیوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە 67 دۆلار و 68 سەنتە و بەڕێژەى 58 سەنت دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.

ئەو دابەزینەى نرخى نەوت بە جۆرێکە، نزیکەى دوو مانگە بۆ ئەو ئاستە دانەبەزیوە.

لە سەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام دواتر سەربەرەوخوار بووەوە.