ساتی گەڕانی لیژنەکانی پشکنین لە دیانا. فۆتۆ: لیژنەی پشکنین و چاودێری دیانا
چەند شوێنێک ئاگادارکرانەوە
ئەمشەو لە دیانا دەستگیرا بەسەر 50 کیلۆ خۆراکی بەسەرچوو
964+
ژووری هەواڵ
ئەمشەو لیژنەی پشکنین و چاودێری ناحیەی دیانا لە قەزای سۆران سەردانی مارکێت و دوکانەکانی گەڕەکێکیان کردووە و دەستیانگرتووە بەسەر 50 کیلۆگرام خۆراکی ماوە بەسەرچوو.
لیژنەی پشکنین و چاودێری دیانا رایگەیاند، ئەمشەو لە گەڕەکی بەرگوان پشکنینیان بۆ ژمارەیەک نانەواخانە، مارکێت و دوکان کردووە و دەستیانگرتووە بەسەر 50 کیلۆگرام خۆراکی بەسەرچوو لەگەڵ 11 پارچە گۆشتی سنگ و مریشک کە شیاو نەبوون بۆ خواردن.
“خاوەن کارەکانمان ئاگادار کرد کە نابێت خۆراکی بێ ناونیشان و بەروار و مۆڵەتی تەندروستی بفرۆشن”، لیژنەی پشکین و چاودێری دیانا وا دەڵێت.
هەر ئەمشەو، لیژنەکە پسوڵەی ئاگاداری داوە بە ژمارەیەک مارکێت و دوکان و دەڵێت، ئەو شوێنانە پابەندی رێنماییەکان نەبوون.