کاری خۆبەخشییان کردووە

11 قاتی کوردی بێ بەرامبەر بۆ 11 گەنجی سۆران دروست دەکرێت

964+

ئاکام غەفور- سۆران

بەرگدوورێکی سۆران لە کارێکی خێرخوازیدا 11 قاتی کوردی کردووە بە خێر بۆ 11 گەنجی سۆران، کە ماوەیەکە کاری خێرخوازی دەکەن، بەرگدوورەکە دەیەوێت لەم رێگایەوە ئەم گەنجانە هان بدات بۆ کاری خێرخوازی و خۆبەخشی.

ئەشرەف گرتکی، بەرگدوورەکەی سۆرانە، بۆ 964 وتی، “ئەو گەنجانەم دەبینی لە بۆنەکانی سۆران خۆبەخشانە کاریان دەکرد و خزمەتیان دەکرد، زۆر خۆشم دەویستن و ویستم بەم شێوەیە هانیان بدەم لەسەر کارە خۆبەخشیەکانیان”.

وەک ئەو بەرگدوورە باسی دەکات، ئەو گەنجانە بە زۆر رازی بوونە بەوەی قاتە کوردییەکانیان بۆ بدورێت و لە ئەستۆی خۆی بۆیان دروست بکات، داواکاریشە خەڵکی دیکەش چاو لەو بکەن و هاوکارییان بکەن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بەرگدروویەک لە سۆران: جلی کوردی رەواجی زۆرە

بەرگدروویەک لە سۆران: جلی کوردی رەواجی زۆرە