ئەپى واتساپ
ئاى ئۆ ئێس و ئەندرۆید
واتساپ کارکردن لەسەر هەندێ مۆبایل رادەگرێت
964+
وریا فەتاح
ماڵپەڕى “prufy.ru” رایگەیاندووە بەم زووانە واتساپ کارکردن لەسەر هەندێکى مۆبایلى سیستمى ئاندرۆید رادەگرێت و وەشانە کۆنەکانى ئایفۆنیش دەگرێتەوە.
ماڵپەڕەکە روونى کردووەتەوە، واتساپ لە رووسیا لە بەرنامەیدا لە 10ـى ئەم مانگەوە کارکردن لەسەر ئەو مۆبایلە سیستم ئەندرۆیدانە رادەگرێت کە تەمەنیان سەروو هەشت ساڵە.
ئاشکراشى کردووە کە واتساپ لە 5ـى ئایارى 2025ـەوە، چیتر بەرنامەکانى لەسەر مۆبایلە ئاى ئۆ ئێسەکانى جۆرى ئایفۆن شەش، نامێنێت.
هەر لە سەرەتاى ئەمساڵەوە، دەنگوباسى راگرتنى کارەکانى واتساپ لەگەڵ هەندێ مۆبایلى کۆنى سیستم ئاندرۆید خرایەڕوو، بەتایبەت ئەو جۆرانەى وەشانەکانیان کۆنەکان.
ئاڵدار مورتازين، شیکەرەوەى لە کۆمپانیاى مۆبایلى Mobile Research Grou، رایگەیاندووە کە بەم نزیکانەواتساپ کارکردن لەسەر هەندێک مۆبایلی ئەندرۆیدی کۆن رادەگرێت، ئەمەشى بە کارێکی ئاسایی ناوبردووە کە هەموو بەهارێک روودەدات، بەتایبەت ئەو ئامێرانەی کە تەمەنیان زیاترە لە هەشت ساڵ، ئیتر بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکارناهێنرێت.