"پێش جەژن هەموویان رادەستدەکرێن"

پارێزگای هەولێر 137 دوکانی بازاڕی قەیسەری رادەستی خاوەنەکانیان کردووە

ژووری هەواڵ

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، تا ئێستا نزیکەی 137 دوکانی بازاڕی قه‌یسه‌ری رادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوه و بەشەکەی دیکەش پێش جەژنی رەمەزان رادەستی خاوەنەکانیان دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 3.3.2025، پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لەدوای هەشت مانگ کارکردن لە زۆرینەوی دوکانەکانی بازاڕی قەیسەری تەواو بووە و پێش جەژن سەرجەم دوکانەکان رادەستی خاوەنەکانیان دەکرێت.

بازاڕی قەیسەریی کۆنی هەولێر پێکهاتووە لە 138 دوکان لە نهۆمی ژێرەوە، هەروەها 55 دوکانیش لە نهۆمی سەرەوە، تێچووی نۆژەنکردنەوەی دوکانەکان پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینارە.

“زۆرینەی کارەکانی هەردوو نهۆمەکە تەواو بوونە، پێش جەژن سەرجەم دوکانەکان ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکرێت”، پارێزگای هەولێر وا دەڵێت.