ئەگەری بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە - وێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
پلەی گەرماش نزم دەبێتەوە
ئێوارە لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک بەفر دەبارێت
964+
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە، بەڵام ئیدی سەرماوسۆڵەی سەختمان نابێ و کەشەکە نەرم و بەهاری دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە 3.3.2025 ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان، لەکاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و رۆژهەڵات.
پلەی گەرماش یەک بۆ سێ پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سبەی سێشەممەش، ئاسمانی بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرما دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی
دهۆک: 12 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی
سۆران: 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی
