"ئیدارەی سەربەخۆی سۆران"

پێشكەشكردنی خواردن و خواردنەوە لە دامودەزگا فەرمییەكان قەدەغەیە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا لە ناو فەرمانگەكاندا هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەك پێشكەش ناكرێت، داواش لە كەناڵە تەلەڤزیۆنییەكانیش دەكەن پابەندی دابونەریت و پیرۆزیی مانگی رەمەزان بن.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز، چەند رێنماییەكی بۆ سنووری دەسەڵاتی خۆی دەركردووە، كە بەشێكیان ئەمانەن:

1-  پێویستە چێشتخانە و کافیتریا و دوکان و بازاڕەکان، رەچاوی حورمەتی ئەم مانگە پیرۆزە بکەن و هەستی رۆژووەوان بپارێزن.

2- لەم مانگە پیرۆزەدا ھیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک لە دامودەزگا فەرمییەکان پێشکەش ناکرێت.

3 – پێویستە گشت کەناڵەکانی راگەیاندن تایبەتمەندی و پیرۆزیی ئەم مانگە لەبەرچاو بگرن، شتێک بڵاونەکەنەوە کە لەگەڵ گەورەیی و پیرۆزیی ئەم مانگە نەگونجێت.

4-  رێنمایی تایبەت بە مزگەوت و مامۆستایانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەرچووە، پێویستە ھاوکاریی تەواو بکرێت بۆ جێبەجێکردن و پراکتیزەکردنی ناوەڕۆکی.

5- ھەر مەراسیمێکی تایبەت بەم مانگە ئەنجام بدرێت، لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و قەزا و ناحیەکان، پێویستە لە ژێر چاودێریی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی/ یان بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان/ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەوقاف بێت.

6- داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگاکان و یەکە ئیدارییە سەربەخۆکان سەرپەرشتی و بەدواداچوونی جددی بۆ جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانە بکەن.

7- دەزگاكانی راگەیاندن لە کاتی پێشکەشکردنی بابەتی ئایینی، دەبێت کەسێکی پسپۆڕ لە بواری ئایینی و مامۆستایانی ئایینی، کە بە فەرمی کاردەکەن میوانداریی بکرێن.

لە شەقامێکی سۆران کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی ئۆتۆمبێل...

لە شەقامێکی سۆران کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی ئۆتۆمبێل دەخرێتەکار