كاپتن ئەرسەلان
دیل پیێرۆ بێ وەفا نەبوو، خانمە پیرەكەی جێنەهێشت
964+
ژووری هەواڵ
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئیتالیا مۆندیالی 2006ی بردەوە، خۆشییەكی زۆر رووی لە ئیتالیا كرد، بەڵام خۆشییەكە زۆری نەخایاند و كەیسی كالچیۆ پۆلی ئاشكرا بوو، كە بەشێك لە یانەكان یارییان بە ئەنجامەكان كردبوو، كڕین و فرۆشتن بە ئەنجامەكان كرابوو، حەیای تۆپی پێی ئیتالیا چوو.
ئەمە وایكرد چەند یانەیەك سزابدرێن، یەكێك لەوانە یانەی یوڤێنتۆس بوو، كە نازناوەكەی لێ وەرگیرایەوە و بۆ پلە دووش دابەزێندرا.
ژمارەیەك یاریزانی ناوداری تیپەكە روویان لە یانەكانی دیكە كرد، بەڵام ئەلیساندرۆ دیل پیێرۆ كە كاپتنی تیپەكە بوو، ریزەكانی یانەكەی جێنەهێشت.
فابیۆ كاناڤارۆ كاپتنی ئیتالیا بوو، ئەستێرەی یوڤییش بوو، رووی لە ریال مەدرید كرد.
تەواو چیرۆكەكە لە ڤیدیۆكەدا ببینە و کاپتن ئەرسەلان ورد و درشتی رووداوەکەتان پێدەڵێت.