حەوت باڵندەشیان پێوەگیرا و ئازادکران

لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزاندا دوو راوچی لەکاتی راوکردندا دەستگیرکران

964+

شۆڕش قادری

راوچییان لە رەمەزانیشدا واز لە باڵندە و ئاژەڵەکان ناهێنن و هەر لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزاندا، لە سنووری سلێمانی دوو راوچی لەکاتی راوکردندا دەستگیرکران و حەوت باڵندەی نازداریشیان پێوەگیرا.

هێمن کەمەرخان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، “رۆژی شەممە 1.3.2025 تیمەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاغجەلەر دوو دەرچوونی جیاوازیان بۆ سنوری شاخی چنارتوو و گوندی خەربەندەلو ئەنجامداوە و دوو هاوڵاتیان لەکاتی راوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیرکردووە”.

“هەر لەو کاتەدا دەستیانگرتووە بەسەر حەوت باڵندەی کێوی زیندوو، پێنج قەفەس، دوو تۆڕ و هەندێک کەلوپەلی دیکەدا”، هێمن کەمەرخان وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە فەرمانی دادوەر باڵندەکان ئازاد کراون و گەڕێندراونەتەوە بۆ سروشت و ژینگە، راوچییەکانیش راگیراون و راپێچی دادگا دەکرێن.

لە ئاغجەلەر راوچییەک لەدەستی پۆلیسی دارستان هەڵات؛ تا...

لە ئاغجەلەر راوچییەک لەدەستی پۆلیسی دارستان هەڵات؛ تاپڕ و ماتۆڕەکەی گیران

پۆلیسی دارستان و ژینگە 11 کەسیان دەستگیر کرد

پۆلیسی دارستان و ژینگە 11 کەسیان دەستگیر کرد