پێنج هەزار دارخورمای ئیماراتی لە گەرمیان دەڕوێندرێن

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

لەسەر رووبەری 50 دۆنم زەوی، پێنج هەزار دارخورمای ئیماراتی لە گەرمیان دەڕوێندرێن. کشتوکاڵی گەرمیان دەڵێت بەرهەمی یەکەم ساڵی 750 تۆنە.

پڕۆژەکە ناشتنی پێنج هەزار نەمامی دارخورمای ئیماراتییە لە جۆرەکانی مەجدول و برخی، کە سێ ساڵی تر دێنە بەرهەم و هەر دارێک ساڵی یەکەمی 150 کیلۆ خورما دەدات و دواتر هەر دارێک تا 500 کیلۆ بەرهەمی دەبێت.

شادییە حسێن، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئیدارەی گەرمیان بە تۆڕی964ی راگەیاند: ئەو جۆرە خورمایە لە دایکەکەوە وەرگیراوە، باڵای کورتە و بەرهەمی زۆرە و خورماکەشی زۆر تەندروستە.

دەشڵێت: دوای سێ ساڵ دارەکان نەمامی تر دروست دەکەن و توانای بەرگەگرتنیان زۆرە و دوای سێ ساڵی بەرهەمیش هەر دارێک تا 500 کیلۆ خورما بەرهەم دەدات.

ئەگەر هەر یەکێک لەو دارانە بەرهەمەکەی بگاتە 500 کیلۆ، ئەوا لە ساڵێکدا باخەکە دوو ملیۆن و 500 تۆن خورمای دەبێت.

پێشتر خاکەکە بۆ ئەو دارە تاقی کراوەتەوە و سەرکەوتوو بووە و یەکەمجاریشە لەو دارخورمایە بێتە هەرێمی کوردستان. شادیە حسێن وا دەڵێت.