"شانازییە"
یەکەم ئۆتۆمبێلى تابلۆ هەڵەبجە گەشتى سعودیەى ئەنجامدا
وریا فەتاح
یەکەم ئۆتۆمبێلى تابلۆ هەڵەبجە گەشتى سعودیەى ئەنجامدا، هاتوچۆى هەڵەبجەش بە سەرکەوتن و شانازى باسى دەکات.
بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى هەڵەبجە، ڤیدیۆى گەیشتنى یەکەم ئۆتۆمبێلى تابلۆ هەڵەبجەى بۆ سعودیە بڵاوکردەوەو دەڵێت: شانازی و پێشکەوتنێکی تری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و بەشى تۆمارە، کە ئەمڕۆ 28.2.2025، یەکەم ئۆتۆمبێل بە تابلۆی پارێزگای هەڵەبجە بەکۆدی 23 گەشتی بۆ وڵاتی سعودیە ئەنجامدا.
وەک باسى دەکات، ئۆتۆمبێلەکە ژمارەیەک سەرنشینى هەڵگرتووە و بە مەبەستى بەجێهێنانى عومرە، سەردانى سعودیەیان کردووە.
رۆژى 22ـى شوباتى رابردوون بە ئامادەبوونى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، بهشى تۆمارى تابلۆى ئۆتۆمبێل به کۆدى ژمارە 23ـى پارێزگاى ههڵهبجه كرایهوه.
یهكهم تابلۆى ژماره 10000 A23 وهك دیارى پێشكهشى ئومێد محهمهد کرا.