پیشاندرا

نوێترین وێنەى ئۆجەلان

964+

وریا فەتاح

لەئیستادا شاندى ئیمڕاڵى دەم پارتى، نوێترین وێنەى ئۆجەلانیان پیشاندا و ناوەڕۆکى پەیامى ئۆجەلانیش بە کوردى لەلایەن ئەحمەد تورک و بە تورکى لەلایەن پەروین بوڵدانەوە دەخوێندرێتەوە.

لەسەرەتادا شاندى دەم پارتى بۆ ئیمراڵى، وێنەیەکى خۆیان و ئۆجەلانیان پیشاندا، لە وێنەکەدا ئۆجەلان کەوتووەتە ناوەڕاستەوە و لە دەستە راستییەوە پەروین بوڵدان و لە دەستە چەپییەکە ئەحمەد تورک دەبینرێت.

نزیکەى 10 ساڵە ئۆجەلان هیچ وێنەیەکى نوێى بڵاونەکراوەتەوە، بۆیە لەم وێنە نوێیەدا پیرى رووخسارى داپۆشیووە.