بەهى خۆیانى دەزانن

هەڵەبجەییەکان رەفیق سابیریان بەتەنیا جێ نەهێشت


فەرمان مەلا حەسەن- قەڵادزێ

هێشتا قەڵادزێ یادى کارەساتى 24ـى 4ـى لەسەر رووخسارى لانەچووە، ئەمڕۆ باوەشى بۆ تەرمى رەفیق سابیرى شاعیر کردەوە، ئەو شاعیرەى بە لاوکى هەڵەبجە، کارەساتى هەڵەبجەى خستە سەر زارى هەموان.
لە مەراسیمى بەخاکسپاردنەکەى لە زێدى خۆى، شاندێکی باڵای هەڵەبجە، بە نوێنەرایەتی پارێزگار و خەڵکی شارەکە، ئامادەى مەراسیمەکە بوون و “بە تەنیا جێیان نەهێشت”.

سەرخێڵ غەفار، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری هەڵەبجە بۆ 964 دوا و وتی، هەڵەبجەییەکان هەرگیز ئەو شاعیرە لەبیر ناکەن کە لە گەرمەی ئازاردا بە “لاوکی هەڵەبجە” برینەکانی بۆ ساڕێژ دەکردن، هەربۆیە خۆمان بە خاوەمى پرسەکەى دەزانین.

دەشڵێت: ئەو لاوکە تا ئێستاش لەسەر زارمانە و هەر کات گوێمان لێدەبێت، دەمانباتەوە بۆ ئەو ساتەی پێنج هەزار پەپوولەمان لێ فڕی و بەهارمان بوو بە جەهەنەم.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح