عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکى زیندانیکراوى پەکەکە _ وێنە: میدیا خۆجێییەکان
ئۆجەلان چى دەڵێت؟
کەمێکى تر پەیامە مێژووییەکە بڵاودەبێتەوە
وریا فەتاح
بڕیارە کەمێکى تر شاندى ئیمڕاڵى پەیامێکى مێژوویى عەبدوڵا ئۆجەلان بخەنەڕوو، وێنەیەکى ئۆجەلانیش بڵاودەکرێتەوە.
بەپێى میدیاکانى نزیک لە پارتى کرێکارانى کوردستان (پە*کە*کە)، لەگەڵ پەیامەکەیدا، وێنەیەکى نوێى ئۆجەلان بڵاودەکرێتەوە کە لەگەڵ شاندەکە گرتوویەتى.
پەیامەکە کاتژمێر 5:00ـى ئەم ئێوارەیە بە شێوەى راستەوخۆ بۆ راى گشتى دەخرێتەڕوو بە شێوەى کۆنگرەى رۆژنامەوانى دەخرێتەڕوو.
بڵاوکردنەوەى پەیامەکە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ بۆ جارى سێیەم شاندى ئیمڕاڵى سەردانى ئۆجەلانیان کرد و لەگەڵى کۆبوونەوە، هاوکات هەفتەى رابردوو شاندەکە لە هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى هەرێمەکە کۆبوونەوە.
پەیامەکە گرنگ و چارەنوسسازە، هەنگاوێکى گرنگە بەرەو پڕۆسەى ئاشتى لە تورکیا، هەربۆیە لە هەرچوار پارچەى کوردستان بە گرنگییەوە چاوەڕوانى پەیامەکە دەکرێت و بڕیاریشە لە وان و ئامەد و سلێمانى و قامیشلۆ بە رێگەى شاشەى گەورە پەیامەکە بگوازرێتەوە.