لە بنەسڵاوە
ژنێک لەلایەن مێردەکەیەوە کوژرا
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
کەمێک پێش ئێستا لە قەزای بنەسڵاوە ژنێک لە لایەن مێردەکەیەوە کوژرا، مێردەکەشی خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی بنەسڵاوە بە 964ـی، وت “ژنێک لەلایەن مێردەکەیەوە بە حەوت فیشەک کوژراوە و تەرمەکەی بەڕێکراوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر”.
یەکێک لە کەسوکاری کوژراوەکە بۆ 964 وتی، ”ئەوان لە نێوان خۆیاندا بەردەوام کێشەیان هەبوو، کۆتاییەکەشی ئەوەی بەسەرهات”.
وتیشی، ” مێردەکەی خۆی رادەستی پۆلیسی بنەسڵاوە کردووە”.
پۆلیسی هەولێر لەسەر رووداوەکە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، رووداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر