لە سنووری چۆمان
تاڤگەکەی سەر 50 هەزاری یەک پارچە زوقم و بەستەڵەکە
964+
ئاکام غەفور – سۆران
کانی بەست لە سنووری چۆمان بەستویەتی، بووە بە یەک پارچە شەختە و زوقم، ماوەی سێ رۆژە تاڤگەی کانی بەست، کە بەرزترین تاڤگەیە لە سەر ئاستی عێراق بووە بە سەهۆڵ، شەختەکەی بە جۆرێکە هەر نەیکردووەتەوە، لە دەورووبەری تاڤگەکەش شەوانە پلەی گەرمی نزیکەی 15 پلە ژێر سفرە.
حەمەدەمین هەریری، شاخەوانە و چەند دیمەنێکی تاڤگەکەی بۆ 964 ناردوە و دەڵێت،”سەردانی تاڤگەی کانی بەستمان کرد بە مەبەستی شاخەوانی و دیمەنەێکی سەرنج راکێش و دڵڕفێنی هەبوو، یەکێک بوو لە گەشتە شاخەوانییە بە چێژەکان، بەجۆرێک چاو تێر نابێت لە سەیرکردنی ئەو دیمەنانە”.
كانى به‌ست، به‌رزیەکەی 37 مه‌ترە، به‌رزترین تاڤگه‌ى هه‌رێمی كوردستان و عێراقه، وێنه‌كه‌ى له‌سه‌ر دراوى 50 هه‌زار دینارى چاپكراوه، ئه‌م شوێنه کوێستانە و كه‌وتووه‌ته بنارى گوندى وه‌ڵزێى سه‌ر به ناحیه‌ى قه‌سرێ له سنوورى قه‌زاى چۆمان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی