شاشەی گەورە دادەنرێن

خەڵک ئاگادار کرانەوە؛ سبەی کاتی بانگەوازەکەی ئۆجەلانە

964+
ئەحمەد مستەفا

شاندەکەی ئیمراڵیی سبەی بە بانگەوازەکەی  عەبدوڵا ئۆجەلانەوە لە زیندان دێنە دەرەوە، بڕیارە هەر سبەینێ و دوای بینی ئۆجەلان، شاندەکە لە کاتژمێر 5:00 ئێوارە لە ئیستەنبوڵ راگەیاندراویان هەبێ و بانگەوازەکەی ئۆجەلان ئاشکرا بکەن.

ئەو بانگەوازە، لە شاشە گەورە بۆ خەڵک پەخش دەکرێ.

ئاژانسی فوڕات نیوزی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە* ئاماژەی بەوەکردووە، شاندەکە لە راگەیاندراوەکەدا بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکی زیندانی کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان ئاشکرادەکەن، و راگەیاندراوەکە بەشێوەی راستەوخۆ و لەسەر شاشەی گەورە پەخش دەکرێت.

تائێستا ناوەڕۆکی بانگەوازەکە بە دروستی نازانرێ چییە، بەڵام ئەوەی روونە هەوڵەکان بۆ پڕۆسەی ئاشتین، بڕیارە، شاشە بۆ خەڵک لە ئامەد و وان دابنرێ، ئەوەی زیاتر بەرچاوە ئامەدە، کە گۆڕەپانی شێخ سەعیدی پیران دیاری کراوە، چاوەڕێ دەکرێت، لە شارەکانی دەوروبەرییەوە بچنە ئامەد.

هەر دوای ئەوەی زانرا، سبەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان رادەگەیەنرێ، دەم پارتی، پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان و تەڤگەری ژنانی ئازاد، ئاگاداری خەڵکیان کردووەتەوە، سبەی پێنجشەممە 27.2.2025 لە گۆڕەپانەکانی ئامەد و وان بەشداری راگەیاندنی بانگەوازەکە بن.

هاوسەرۆکی دەم پارتی؛ با ئەردۆغان هەلی بانگەوازەکەی ئۆ...

هاوسەرۆکی دەم پارتی؛ با ئەردۆغان هەلی بانگەوازەکەی ئۆجەلان لەدەست نەدات

نامەکەی ئۆجەلان لە قەندیلە؛ دەیەوێ

نامەکەی ئۆجەلان لە قەندیلە؛ دەیەوێ "زەمینەی کێشەکە" بگۆرێ