لە پێنجوێن بوو

شێخ مادیح نەقشبەندی بۆ موریدانی: رۆژووەكانتان بە تەواوی بگرن

+964

کامیار کەمال- پێنجوێن

دکتۆر شێخ مادیح شێخ عوسمان سیراجەدین، رابەری تەریقەتی نەقشبەندی، بۆ پێدانی مۆڵەتی مەلایی سەردانی پێنجوێنی کرد و پەیامێكیشی بۆ موریدانی تەریقەتەكەی هەبوو.

شێخ مادیح نەقشبەندی ئەمڕۆ چوارشەممە 26.2.2025 لە لێدوانێكی كورتدا بۆ 964، بەبۆنەی نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز، وتی، “هیوادارین هەموو ئەو کەسانەی توانایان هەیە بەرۆژووبن و رۆژەكەیان بە تەواوی بگرن”.

ئەمڕۆ رێوڕەسمێک لە پێنجوێن بەڕێوەچوو، بۆ پێدانی مۆڵەتی مەلایەتی بە ژمارەیەك فەقێ، كە بەشێك لەوان خەڵكی پێنجوێن و شارباژێڕ بوون.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

53 فەقێ لە خانەقای بیارە مێزەریان لەسەر دانرا و بوونە ما...

53 فەقێ لە خانەقای بیارە مێزەریان لەسەر دانرا و بوونە مامۆستای ئایینی