دیمەنی کێڵگەیەکی بەخێوکردنی ئاژەڵ _وێنە: 964
بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکەیە
ئاڵوگۆڕی ئاژەڵ لە پێنج ناوچە قەدەغەکرا؛ هەرێمی کوردستانی تێدا نیە
964+
ئەحمەد مستەفا
له پێنج پارێزگای عێراق قه‌ده‌غه‌كردنی گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان راگه‌یەندرا، ئەوەش بۆ وه‌رگرتنى رێوشوێنى خۆپارێزى له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیی تەبەق، كه‌تووشى ئاژه‌ڵانى عێراق بووەته‌وه.
کشتوکاڵی عێراق، جگە لەو ناوچانە رێگەی داوە بە هەرێمی کوردستانیشەوە ئاڵوگۆڕی ئاژەڵ بکرێ لە نێوان پارێزگا و ناوچەکاندا.
ئەمڕۆ سێشەممە 25.2.2025، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 بینیوویەتی دەڵێت، له به‌غدا، بابل، دیاله، نه‌جه‌ف و واست، گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان قه‌ده‌غه‌كراوه، هەروەها بڕیاردراوە بە داخستنی شوێنه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ و لەوەڕگاکان، تا بەرچاو روون بوون لە دۆخی نەخۆشییەکە.
وەزارەتەکە کۆمەڵێک رێکاری هەیە، دیارترینی ئه‌و رێكارانه رێگریكردنه له جوڵه‌ی ئاژه‌ڵه زیندووه‌كان “مه‌ڕ، بزن، مانگا و گامێش” له‌و شوێنه گه‌رمانه‌ی نه‌خۆشییه‌كان ده‌ستنیشانكراون.
بەپێی بڕیاری وەزارەتەکە بێت، رێگه دراوە بە جوڵه‌ی ئاژه‌ڵان، لەنێوان ئەو پارێزگا و ناوچانەی، كه نه‌خۆشییه‌كه‌ى تێدا بڵاونه‌بووته‌وه و بە هه‌رێمی كوردستانیشەوە، به‌مه‌رجێك پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كان بكرێت و بڕوانامه‌ی ته‌ندروستی ڤێتێرنه‌رییان پێ درابێت.