کۆمپانیەک و حکومەتی عێراق رێکەوتن

عێراق لە کەرکوکەوە؛ نەوت بۆ پاڵاوگەکانی باکور دابین دەکات

964+

ئەحمەد مستەفا

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، حکومەتی عێراق  رێککەوتنی پێشخستنی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکی لەگەڵ بریتش پترۆلیۆم واژۆکرد.

رێککەوتنەکە کێڵگەکانی، بای حەسەن، بابەگوڕگوڕ، هاڤانا، جەمبور و خەباز دەگرێتەوە.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 25.2.2025 بڵاویكردەوە، رێکەوتنەکە بە چاودێری و ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران واژۆکراوە، ئامانج لێی وەبەرهێنانە لە بواری وزە و فەراهەمکردنی نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەکانی باکوور و کەمکردنەوەی پشتبەستنیان بە نەوتی باشوری عێراق.

لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە كردووە، رێککەوتنەکەی ئەمڕۆ قۆناغی کۆتایی پێش واژۆکردنی گرێبەستی نێوان عێراق و بریتش پێترۆلیۆمە.

بەگوێرەی رێککەوتنەکە، وەبەرهێنان لە غازی دەرچووی کێڵگە نەوتییەکانیش دەکرێت، هەروەها وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی 400 مێگاوات دروستدەکرێت بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پڕۆژەکە.

عێراق کۆمپانیایەکی بەریتانی بۆ چوار کێڵگەی نەوتی کەرک...

عێراق کۆمپانیایەکی بەریتانی بۆ چوار کێڵگەی نەوتی کەرکوک دەگەڕێنێتەوە