خولی لاوانی عێراق ده‌ستپێده‌كات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵلا – هه‌ولێر

له‌ به‌غدا تیروپشكی وه‌رزی نوێی خولی لاوانی تۆپی پێی عێراق ئه‌نجام درا، واده‌ی ده‌ستپێكردنی خوله‌كه‌ و گه‌ڕی یه‌كه‌میش دیاریكرا.

تیروپشكی خولی نایابی لاوانی یانه‌كانی عێراق له‌ شاری به‌غدا دوێنێ سێشه‌ممه‌ راكێشرا و 22 یانه‌ به‌شداریی ده‌كه‌ن، له‌ ئه‌نجامیشدا تیپه‌كان به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ دابه‌شكراون.

كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: ئەمانەی به‌غدا، كەرخ، سەناعە، نەفت، کارەبا، زەوڕا، حدوود، شوڕتە، زاخۆ، نەورۆز، هەولێر.

کۆمەڵەی دووەم: قوەی جەویە، تەڵەبە، مینا، نەفتی بەسڕە، نەفتی میسان، ناسڕییە، كەربەلا، ئه‌لقاسم، نەجه‌ف، نەفتی وەسەت، دیوانییه‌.

هاوكات بڕیار درا 15ی ئه‌م مانگه‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می یارییه‌كان بێنه‌ ئه‌نجامدان، كه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

کەرخ – ئەمانەی به‌غدا
زاخۆ – نەورۆز
هەولێر – نەفت
سەناعە – حدوود
زەوڕا – شورتە
قوه‌ی جەویە – نەفتی وەسەت
کەربەلا – تەڵەبە
مینا – ئه‌لقاسم
ناسڕییە – نەفتی میسان
نەجەف – نەفتی بەسرە.

یانه‌كانی (کارەبا و دیوانییە) له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌م چاوەڕوان دەبن.