سۆران
سێ ژنی بریندار كرد و خۆیشی كوشت
964+
ژووری هەواڵ
بە پێی زانیارییەكانی پەیامنێری 964، لە گەڕەکی مەتاڕی شاری سۆران، کەسێک لە سەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی سێ کەسی بریندار کردووە، دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و سەرچاوەیەكیش لە پۆلیسی سۆران، بوونی رووداوەكەی پشتڕاستكردەوە، بەڵام هێشتا زانیاریی تەواو نییە.
نوێكرایەوە 8:23
سەرچاوەیە لە نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران، بە 964ـی وت، “سێ بریندار و کەسێک بە کوژراوی گەیندرانە نەخۆشخانەکەمان، بریندارەکان سێ ژنن کە شوێنەواری گولە لە سەر قاچیان هەیە، بەڵام مەترسی لەسەر ژیانیان نییە”.
وتیشی، رووداوەکە بەم جۆرە بووە، گەنجێک هێرشی کردوەتە سەر ماڵيک، سێ ژنی گەنجی بریندار کردووە، دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە
شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران، بە 964ـی وت، هێزەکانی پۆلیس دەرچون بۆ شوێنی رووداوەکە، بەڵام چونکە رووداوەکە سەرەتایە زانیاریمان لەسەری نییە”.
هاوڵاتییەکی گەڕەکی مەتاڕیش لە سۆران، بە 964ـی وت، ئەو کەسەی سێ ژنەکەی بریندار کرودوە، کوڕێکی گەنجە، پۆلیسی شارەوانی سۆرانە، هۆکاری رووداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە.