دیمه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌ى نوێنه‌رى رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى JCC هه‌ڵه‌بجه... وێنه: بەڕێوەبەرایه‌تی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان
پاره‌ى كاش به‌رامبه‌ر به (كار) یه‌كێك له پڕۆژه‌كانه
IOM ده‌یان گه‌نجى هه‌ڵه‌بجه ده‌خاته ناو كار و پڕۆژه‌كانییه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی IOM به نیازى جێبه‌جێكردنى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كه بۆ گه‌نجانى هه‌ڵه‌بجه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له ئێستاوه نوێنه‌ره‌كه‌یان ناردووه‌ته لاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى ئەم پارێزگایە بۆ رێكخستنى هه‌ماهه‌نگییه‌كان و كارئاسانى كردن بۆ پڕۆژه‌كانیان.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 24.2.2025 فریاد نه‌جمه‌دین، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان JCCـى هەڵەبجە به 964ـى وت، ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كه‌ى IOM قسه‌یان له‌باره‌وه كردووه، بابه‌تى کشتوکاڵ و راهێنانە بۆ گەنجان لە بوارە جیاوازەکاندا و هه‌روه‌ها پاڵپشتی کردنیانه لە دوای راهێنانەکان.
وتیشی “به‌شێكی ئه‌م پڕۆژانه هه‌لیكارى كاتییه، پاره‌ى كاش له‌به‌رامبه‌ر كار ده‌درێته 60 گه‌نج كه هه‌ر‌یەكه‌یان یه‌ك ملیۆن دیناری پێده‌درێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاركردنه‌ى بۆیان دیاری ده‌كرێت”.
پشتگیرى مادى 210 گه‌نجیش ده‌كرێت به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن پڕۆژه‌ن یاخود بیرۆكه‌ى پڕۆژه‌یان هه‌یه.
70 گه‌نج له‌بوارى كشتوكاڵیی راهێنانیان پێده‌كرێت و دواتریش پشتگیری مادى ده‌كرێت
“ژنان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان رێژه‌یه‌كی تایبه‌تى سوودمه‌ندبوونیان له‌م پڕۆژانه بۆ دیاریكراوه” ئه‌مه‌ش قسه‌ى فریاد نه‌جمه‌دینه بۆ 964.
له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا تیمه‌كانى ئه‌م رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه ده‌چنه‌وه هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ چۆنیه‌تى جێبه‌جێبه‌جێى ئه‌م پڕۆژانه‌یان ده‌كه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رى JCC هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت، پێشبینى ده‌كرێت جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژانه بكه‌وێته دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زانەوە.