دەوترێت "بریندار هەیە"

لەناو بازاڕى پێنجوێن شەڕەتەقە روویدا

964+

وریا فەتاح

کەمێک پێش ئێستا لە ناو بازارى پێنجوێن شەڕەتەقە روویدا و کەسێک بریندارە.

کامیار کەمال، پەیامنێرى 964 لە پێنجوێن لە کاتێکدا سەرقاڵى راپۆرتێک بووە لە ناو بازاڕى پێنجوێن، لەو کاتەدا بینیویەتى شەڕەتەقە روویداوە.

وەک باسى دەکات، شەڕەتەقەکە لە نزیک فولکەى ناوبازاڕ بووە و لە ناو ئۆتۆمبێلەوە کە لە جۆرى مێگزەمینى بووە، شەڕە تەقە روویداوە.

شایەدحاڵێک کە لە نزیک رووداوەکە بووە بە پەیامنێرى 964ـى وتووە،”بریندار هەیە”.

بەپێى قسەى شایەدحاڵەکە، و رووبەڕووبونەوەکە لە نێوان ئاسایش کە جلوبەرگى مەدەنیان لەبەر بووە، لەگەڵ ژمارەیەک قاچاخچى مادەى هۆشبەر، روویداوە.

964 تائێستا، هۆکارى شەڕەتەقەکە نازانێت و نەیتوانیوە پشتڕاستى بکاتەوە کە بریندار هەیە، ئەوەى هەیە لێدوانى شایەدحاڵەکانە.

پەیامنێرى 964 سەرقاڵى بەدواداچوونە لەبارەى رووداوەکە.

نوێکردنەوە کاتژمێر: 12:00

هێمن ئیبراهیم، قایمقامى پێنجوێن وتى،”ئەو کەسانە داواکراو بوون و هێزەکانى ئاسایش دەستگیرى کردوون”.

دەشڵێت: یەکێک لە داواکراوەکان بریندار بووە.

لەناو بازاڕى پێنجوێن شەڕەتەقە روویدا

لەناو بازاڕى پێنجوێن شەڕەتەقە روویدا