فیلمیش نمایش دەکەن
لە کەلار فێستیڤاڵی شێروانە شوێنی خێزانەکانی بۆ سەیرکردنی مۆندیال دابینکردووە
964+
میلاد جەلال – کەلار
کەلاریەکان شەوانە دێنە یاریگای شێروانە لەوێ فێستیڤاڵێک بۆ سەیرکردنی یارییەکانی مۆندیال و ئانجامدانی چالاکی دیکە رێکخراوە و شوێنی تایبەتیشیان بۆ خێزانەکان دابین کردووە.
ژیوار جەلیل، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە بە 964ى وت، شەوانە لەگەڵ دەستپێکردنی یاریەکانی مۆندیال فێستیڤاڵەکەش دەستپێدەکات تا درەنگانی شەو.
وتیشی “جگە لە گواستنەوەی یاریەکان بە شاشەیەکی گەورە، چەندین چالاکی دیکە پێشکەش دەکرێت لە نمایشکردنی فیلم و لایڤ موزیک و چەندین کوشکی خواردن و شیرینی ئامادەکراون، فیلم و دیکۆمێنتاری تایبەت بە تۆپی پێش نمایش دەکەین”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن